8/18/2022
دوو رێکخراوی بواری پرسی خێزان و جەندەر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەکەن
شاندێکی هاوبەشی هەردوو رێکخراوی پاراستنی خێزان و منداڵ و رێکخراوی لێکۆلینەوە و زانیاریەکانی جەندەر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان یان کرد.
شاندی میوان لەلایەن #فێنک_شەفیق، بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان پێشوازیکرا، کە پێکهاتبوون لە: عایشان علی محمد، بەڕێوەبەری رێکخراوی پاراستنی خێزان و منداڵ، رەمزیە زانا بەڕێوەبەری رێکخراوی لێکۆلینەوە و زانیاریەکانی جەندەر.
جگە لە پیرۆزبایی لە خاتوو فێنک شەفیق، بەبۆنەی ئەرکی نوێی وەک بەڕێوەبەری گشتی، گفتوگۆ لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە خێزان و بواری منداڵان و پرسەکانی جەندەر کرا، تیشک خرایە سەر بەردەوامی هەوڵ و کارەکان بەمەبەستی کەمکردنەوە و سنووردارکردنی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان.
ــــــــــــــــــــــــــــ